هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە کاتی مەشقکردندا کەوتەخوارەوە

لەکاتی مەشق و راهێناندا هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە پارێزگای واست کەوتەخوارەوە کە لە جۆری (Bell_407)، تێیدا دوو ئەفسەر برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای واست رایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی عێراقی لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا کە سەر بە کۆلێژی فڕۆکەوانی سوپایە لە کوت کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەلیکۆپتەرەکە لە جۆری (Bell_407) بووە و بەهۆی هەبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە هەلیکۆپتەرەکە کەوتۆتەخوارەوە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

قەرز بە خاوەن پرۆژەکانی هەرێم دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share