هاتوچۆی سلێمانى دوو ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دوو ڕێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

له‌ ئاگادارییەکدا هاتوچۆى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەو ھاوڵاتییانەی کەسەردانی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی – تەحویل کردن – پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنییان پێ بێت و دوای پەسەندکردنی لە بەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌یان ئەوکات گواستنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.

هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شكراوه‌، ئەوانەی کە ئۆتۆمبیلی ژمارە کاتی دەکڕن، پێویستە بەھەمان شێوە گرێبەستی ئەلیکترۆنییان پێ بێت و لە بەشی یاسایی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌یان پەسەندبکرێت ئەوکات کاره‌كه‌یان بۆ دەکرێت .

هاتوچۆی سلێمانى ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەوانەی پێش 2/1/2022 گرێبەستیان ئەنجامداوە گرفتیان نابێت و لە سبەینێوه‌ کار بەم ڕێنماییە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 66 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا، 66 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون،…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share