وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دروستکردنی هێڵی ئاسنین خەون نییە و لە داهاتوودا دەچینە قۆناغی دیزاینکردنی پڕۆژەکە”.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “پڕۆسەی ئاوەدانی لە هەرێم نەوەستاوە و ژمارەیەک پڕۆژە لە کاردان”.
سەبارەت بە دروستکردنی هێڵی ئاسنین، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری هەرێم وتی، “ئەوە خەون نییە و بەهای ئابوری پڕۆژەکە تەواو بووە، لە داهاتووشدا دەچینە قۆناغی دیزاینکردنی پڕۆژەکە”.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی حکومەتی هەرێم کە لە 28ی ئەیلولی 2022 بڵاوکراوەتەوە ئەوەدەخاتەڕوو، رێڕەوی یەکەمی پڕۆژەکە 620 کیلۆمەترە، رەنگە 5 بۆ 4 ساڵیش بخایەنێت و بوودجەیەکی نزیکەی 6 ملیار دۆلاری پێویست بێت.