تۆمەتبارێك كە بۆ دزیكردن جامی ئۆتۆمبێلی شكاندووە لە سلێمانی دەستگیركرا

دیمەنی یەكێك لە دزییەكان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزیكردن لێكردنیان ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوە و دزییان لێكراوە، بەڕێوەبەری پۆلیس سەرجەم نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە.

ئاشكراشیكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت كە لە چەند شوێنێكی جیاواز و لە شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شكاندووە و دزی لێكردوون.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. و. أ.) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

عێراقییەك بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێكی كورد لە دانیمارك دەستگیردەكرێت

بابەتی دواتر

ناسا پۆستێكی تایبەت بە ڕاوێژكاری ئاووهەوا دادەمەزرێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share