ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. لە ساڵێكدا 35 چالاكوانی ژن دەستگیركراون

لەو ژمارەیە 12 چالاكوانیان بە زیندانیكردن سزادراون

لە ماوەی یەك ساڵدا 35 چالاكوانی ژن لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون، لەو ژمارەیە 12 چالاكوانیان بە زیندانیكردن سزادراون.

بەبۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە سەرەتای ئازاری 2021 تا ئازاری 2022 لانیكەم 35 ژنە چالاكوانی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

دەشڵێت، هەر لەو ماوەیەدا 12 چالاكوانیان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بەسەرداسەپاوە.

لە كۆی ئەو 35 چالاكوانە، دووانیان خوێندكاری زانكۆ و پێنجیان مێردمنداڵ و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، وەك ئەوەی لە ئامارێكی ڕێكخراوەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، زۆرترین چالاكوان لە پارێزگای سنە دەستبەسەرکراون کە 19 حاڵەت بووە و 26 حاڵەتی دەستبەسەركردنەكان کە دەکاتە 74٪ی کۆی دەستبەسەرکراوەکان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی دژ بە حکومەت دەستبەسەرکراون.

هەروەك ئەو 12 ژنە چالاكوانەی سزادراون بە سەرجەمیان سزای 24 ساڵ و 7 مانگ و 1 ڕۆژ بەندكردنیان بەسەردا دراوە لەگەڵ سێ ساڵ بەندكردنی هەڵپەسێردراو.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، لەو ژمارەیە 10 كەسیان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و دوو کەسیان بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی سزادراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەحمود سەنگاوی: بەهیوام لە دووەمین دیداری یەکێتیدا لێکتێگەشتن و پێشنیاری گونجاو گەڵاڵە کرابێت

نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئامادەنەبوونی مەحمود سەنگاوی لە دووەمین دیداری یەکێتی بەهۆی گەشتکردنییەوە بووە”.…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: شۆفێرێک پابەند نەبووە بە ڕێنماییەکان هێزێکی چەکداری بەکارهێناوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی سەرچنار ڕایگەیاند، “شۆفێرێک پابەند نەبووە بەڕێکار و رێنماییە ياساييەكان و…
Total
0
Share