هۆشداری لەبارەی گرانتربوونی نرخی نەوتی سپی دەدرێت

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، تائێستا هیچ بەرنامەیەك بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا دانەنراوە، جەختیشدەكاتەوە نووسراوێكیان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ناردووە و هۆشداریش لەبارەی گرانبوونی زیاتری نرخی نەوتی سپی دەدات.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تائێستا هیچ پلانێك نییە كە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە دابەشبكرێـت، بەڵام ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگاوە نووسراوێكمان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە و داوامانكردووە یەك بەرمیل نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت و ڕەچاوی دۆخی ناوچە سنوورییەكانیش بكرێت لە وەرزی زستاندا”.

ئاشكراشیكرد، ساڵانی ڕابردوو لەمكاتەدا نرخی نەوت هەرزان دەبوو، بەڵام لە ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی گەیشتووە 270 بۆ 275 هەزار دینار و مەترسیش هەیە لە وەرزی زستاندا كە خواست لەسەری زیاددەكات نرخەكەی گرانترببێت.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن: هێزەكانی ئەمریكا لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ پەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكان

بابەتی دواتر

هۆكاری هەرزانفرۆشیی زەوی و موڵك و ماڵی گشتی ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەسەڵاتەكانی خراپ بەكارهێناوە.. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری ‏دەستبەسەركرا

بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری لە ‏گەرمیان دەستگیرکرا، دۆسیەكەی پەیوەندیی بە دروستكردنی مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەكەوە…
Total
0
Share