سەباح هەورامی: خەڵكانێك لەناو حكومەتدا كاردەكەن بۆ ئەوەی خاڵە بەهێزەكانی سلێمانی لاوازبكەن

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی دەرمانی سنوورەكە بە هیچ كەس و لایەنێك چارەسەرناكرێت حكومەت نەبێت و دەشڵێت، خەڵكانێك كار بۆ لاوازكردنی خاڵە بەهێزەكانی سلێمانی دەكەن.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، خەڵكانێك هەن لەناو حكومەتی هەرێمدا كار لەسەر ئەوە دەكەن كە خاڵە بەهێزەكانی سلێمانی لاوازبكەن.

دەربارەی گرفتی كەمی و نەبوونی دەرمانیش دەڵێت، هیچ كەس و حزب و لایەنێك ناتوانێت ئەو گرفتە چارەسەربكات، بەڵكو تەنها بە حكومەت دەكرێت.

بەپێی وتەی ئەو مانگانە تەندروستیی سلێمانی پێویستی بە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار هەیە.

یەكێك لەو سێكتەرانەی تووشی گرفت بووە بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە، نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجەیە لەكاتێكدا پێشتر سندوقی شێرپەنجە بۆ كۆكردنەوەی داهات بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییە دانرا، بەڵام سەباح هەورامی وتی، “داهاتی سندوقی شێرپەنجە بۆ كاری غەیرە تەندروستی بەكارهێنراوە و ئێستا بەس بەناو ماوەتەوە”.

هەروەك ڕوونیدەكاتەوە، هیچ بڕە پارەیەك لە سلێمانی لە بودجەی كۆرۆنا بەهەدەرنەدراوە.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا هەنگاوێکی گرنگ بەرەو یەکێتیی ئەوروپا دەنێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ مردنی منداڵە ساواكەی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موسەنا سامەڕائی،…
Total
0
Share