کەسێک لە سنووری تورکیا و سوریا خنکا تەرمەکەی لە زاخۆ دۆزرایەوە

ئەو کەسەی دوێنێ هەینی تەرمەکەی لە رووباری دیجلە لە شاری زاخۆ دۆزرایەوە ناسنامەکەی ئاشکرکراو دەرکەوت لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی دوێنێ تەرمەکەی لە رووباری دیجلە دۆزرایەوە، دوای دەستکردن بە لێکۆڵینەوەکان توانرا ناسنامەکەی ئاشکرابکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسەی خنکاوە ناوی عەبدوڵا ساڵح حسێنە و تەمەنی 32 ساڵانە و خەڵكی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو گەنجە بەر لە 13 رۆژ ویستوویەتی لە رێگای رووباری دیجلەوە لە سووریاوەی خۆی بگەیەنێتە تورکیا و خنکاوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین دابەزی

بابەتی دواتر

دوو رووداوی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share