بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لابردنی باج دەکات

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک نوسراوی فەرمیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە بۆ لابردنی باج لەسەر صۆیا و پرۆتین.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، ” لەپێناو دابەزاندنی نرخی ئالیک و پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمە، نوسراوێکی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی دارای و ئابوری کرد و تێیدا پێشنیاری لابردنی باجمان کرد لەسەر صۆیا و پرۆتین، کە لە ئامادەکردنی ئالیکدا بەکاردێت”.

وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دوای ئەوەی نرخی ئالیک بەرزبوویەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاڵپشتی جوتیارانمان و بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و پرۆژەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ و سامانی ماسی، لە ڕێگای لابردنی باج لە سەر صۆیا و پرۆتین، هەوڵدەدین نرخی ئالیک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزێنین، کە بێگومان ئەوە ئەرکێکی سەرشانی ئێمەیە بۆ ئەوەی بتوانین پاڵپشتی جوتیاران وخەڵکی خۆمان بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. مامەڵەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ببینە كاتێك دوو كەس بە تۆمەتی كوشتنی شەهید هاوكار دەستگیردەكەن

دوای شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف، هێزە ئەمنییەكانی هەولێر هەڵدەكوتنە سەرماڵێك كە وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت بە شەق…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.…
Total
0
Share