نرخی بەنزین دابەزی

لە شاری هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە چەند رۆژی رابردوودا یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە هەزار و 100 دینار بۆ هەزار و 125 دیناربووە و ئێستا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە بۆ هەزار و 50 دینار.

ئاشكراشیكرد، هۆكارەكەی پەیوەندیی بە زیادبوونی بەرهەمی بەنزینەوە هەیە كە وایكردووە نرخی بەنزین دابەزین بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
Total
0
Share