ئەمڕۆ پلەكانی گەرما هاوشێوەی تۆماركراوەكانی رۆژی پێشتر دەبێت و سبەی نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.
دەربارەی كەشوهەوای سبەینێ-ش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکان.
پلەكانی گەرماش بە (1-2) پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
كەشناسی ئەوەش رووندەكاتەوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكان بەمجۆرە دەبن (هەولێر 39 پلە، سلێمانی 36، دهۆک 37، کەرکوک 41، هەڵەبجە 39، زاخۆ 39، سۆران 37، حاجی ئۆمەران 26 و گەرمیان 44 پلەی سیلیزی).