لە سلێمانی چالاکییەک بۆ رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە بەڕێوەدەچێت

لە رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە، لە سەکۆی ئازادی سلێمانی چەند چالاکییەک بەبۆنەی ئەو رۆژەوە ئەنجام دەدرێت کە تێیدا چەند نابیستێک خەڵات دەکرێن.

بەهار چاومار سەرۆکی رێکخراوی ئاماژە لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سەکۆی ئازادی ناو پارکی ئازادی، کاتژمێر 6:30 خولەکی ئەمڕۆ، چەند چالاکییەک بە بۆنەی رۆژی جیهان زمانی ئاماژەوە بەڕێوە دەچێت، تێیدا چەند کورتە فیلمێک نمایش دەکرێت کە تایبەتە بە نابیستان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە چالاکییەکەدا خەڵاتی رێزلێنان دەدرێت بە سێ نابیست کە یەکێکیان قۆناغی 12ی خوێندنی تەواوکردووە و یەکێکی تریشیان بروانامەی دبلۆمی بەدەستهێناوە، نابیستێکی تریشیان بەشداری پێشانگایەکی شێوەکاری کردووە، هەروەها خەڵاتیش دەدرێتە چەند کەسێک کە هاوکاری نابیستانیان کردووە لە رێگای کارەکانیانەوە”.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی یەکێتیی نابیستانی جیهان نزیکەی 70 ملیۆن کەسی نابیست لە جیهاندا هەیە و زیاتر لە 80٪یان لە وڵاتە تازە پێگەشتووەکاندا دەژین، لە هەریمی کوردستان بە پێی ئامارێکی نا فەرمی زیاتر لە 8 هەزار نابیست هەیە.

بە پێشنیاری یەکێتیی نابیستانی جیهان، نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی 23ی ئەیلولی بە رۆژی جیهانی زمانی ئاماژە دەسنیشانکرد و لە جیهاندا هەموو ساڵێک یادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: لە سبەینێوە دەست بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەكرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە قەرەبووی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی شارەكە دەكاتەوە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی دژی سەرپێچیی ئاژەڵداران لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دژی سەرپێچیی ئاژەڵداران لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە…
Total
0
Share