لە بەریتانیا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە زیاتر لە 4 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2022 لە بەریتانیا زیاتر لە 4 هەزار کەس بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا لەو ساڵەدا پلەکانی گەرما سەروو 40 پلەی تێپەڕاند.

توێژینەوەیەکی فەرمانگەی ئاماری نیشتیمانی لە بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات لە ساڵی 2022 دا 4 هەزار و 507 حاڵەتی مردن کە پەیوەندییان بە بەرزی پلەکانی گەرماوە هەبووە تۆمارکراوە.

بەریتانیا گەرمترین ڕۆژی لە مانگی تەموزی ساڵی 2022 تۆمارکرد، کاتێک پلەکانی گەرما 40 پلەی سەدی تێپەڕاند، ئەوەش لە چوارچێوەی شەپۆلێکی گەرما کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا سەرانسەری ئەوروپای گرتەوە.

ئەو فەرمانگەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆرترین مەترسی گیانلەدەستدان لە لەندەن بووە کاتێک پلەکانی گەرما لە سەرووی 29 پلەی سەدییەوە تۆمارکراوە و مەترسی مردنی بۆ سێ ئەوەندە بەرزکردۆتەوە.

بابەتی پێشتر

لە ئەمریکا 10 هەزار دۆلارییەک بە 480 هەزار دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share