وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی پۆلی 12 ئاگاداردەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی بۆ سەرجەم دەرچووانی قۆناغی 12-ی ئامادە کرد و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان کرا.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای هەوڵەکانی وەزارەت و ناوەندی وەرگرتن، وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی (پاسوۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی ئامادەکرا و دوێنێ ڕه‌وانه‌ی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان كرا”.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، “دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسوۆرد و یوزه‌رنه‌یم)، پێویستیشە دەرچووان بەباشیی پاسوۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەی ئه‌و (پاسوۆرد و یوزەرنەیم)ەوه‌ دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە”.

لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی، لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵاهاتووە،” لە چەند ڕۆژی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی کارادەکرێت و پێش کاراکردنیشی لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەی بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە دەتوانن مانگانە تا 75 ملیار دینار بنێرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە عێراق پارەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشکرد، پاش ئەوە پارەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share