وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رێکخستنی پێدانی کارەبایە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕێکوپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رێکخستنی پێدانی کارەبایە و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” هاوبەشانی ستییەکانیش دڵنیا دەکەینەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی (های کۆستەکان) دەکات”.