پەیوەندیی باوەڕپێنەکراو هەیە لەنێوان پیسبوونی هەوا و بەرگریی دژە زیندەکان

شیکارییەکی زانستی بوونی پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان پیسبوونی هەوا و بەرگریی دژە زیندەیی لە مرۆڤدا پشتڕاستکردەوە، کە بە گەورەترین بەدواداچوونی ئەو بابەتە دادەنرێت.

لە ڕاپۆرتێکی بەرفراواندا کە گۆڤاری زانستیی “The Lancet” بڵاویکردووەتەوە کە توێژینەوەکە زیاتر لە 100 وڵاتی گرتەوە و چاودێریی داتاکانی نزیکەی 11 ملیۆن کەسی ئەو وڵاتانەی کردووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ئاستی بەرزی پیسبوونی هەوا پەیوەندی بە ئاستی بەرزی بەرگریی دژە زیندەکان هەیە کە مەترسی لەسەر تەندروستی و ژیانی نەخۆشەکان دروست دەکات.

شیکارییە زانستییەکە، تیشکی خستە سەر بەرکەوتن بە تەنۆلکە ژەهراویەکانی هەوا و کاریگەرییەکانیان لەسەر سییەکان، ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکارییە ژینگەییەکان کە بەهۆی گەرمی و شێوە دروست دەبن دەتوانن ئاسانکاری بکەن بۆ بڵاوبوونەوەی میکرۆبەکانی و توانای بەرگری و مانەوەیان لە جەستەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share