كاروانێكی كۆچبەران لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەڕێندرانەوە هەرێم

ڕاگرتنی ژمارەیەك كۆچبەر لەلایەن هێزەكانی پۆڵەنداوە

بە پاڵپشتیی ڕێكخراوێك، كاروانێكی دیكەی كۆچبەرانی كورد لە بیلاڕوسیاوە ‏گەڕێندرانەوە هەرێم، كۆچبەرەكان خەڵكی سلێمانی و دەوروبەرین.‏

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17 كۆچبەر كە لە چەند خێزانێك و ژمارەیەك گەنج پێكهاتبوون، لەڕێی ‏فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕێندرانەوە هەرێم.‏

گۆڤار حسێن، یەكێك لە كۆچبەرەكانی كاروانەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، لەڕێی ‏ڕێكخراوی (‏IOM‏)ــەوە و بە پاڵپشتیی ئەوان گەڕاونەتەوە.‏

ئەو كۆچبەرە، كە بەوتەی خۆی ماوەی دوو مانگ و 20 ڕۆژ لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا ‏ماوەتەوە، وتی، بەهۆی دۆخی دژواری ژیانیان لەو وڵاتە و لەسەر خواستی خۆیان ‏گەڕاونەتەوە، بەجۆرێك لە كەمپە كاتییەكەیاندا ڕۆژانە تەنها یەك ژەم خواردنیان پێدراوە، ‏كە ئەویش گەنمەكوتاو بووە. ‏

نەیشاردەوە حكومەتی هەرێمیش هیچ هاوكارییەكی نەكردوون.‏

‏”لەئێستاشدا زیاتر لە 600 كەس لەو كەمپەی وڵاتی بیلاڕوسیا ماونەتەوە، زۆرێك لەوانە ‏چاوەڕێی دەرفەتێك دەكەن بۆ دەرچوون، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئەو ‏ئەگەرە زۆر ئەستەمە”، كۆچبەرە گەڕاوەكە وای وت.‏

دووپاتیشیكردەوە، بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ئەگەر مووچەی خانەنشینی باوكی ‏نەبووایە، نەیدەتوانی شتێك بۆ منداڵەكەی بكرێت.‏

بابەتی پێشتر

(NBA) واریەرز دۆڕا و مەیامی لە بلەیزەرزی بردەوە

بابەتی دواتر

پێرێز چۆن مباپێ و هالاند دەکڕێت؟ سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییانهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share