دوای سەردانەكەی سودانی بەهای دۆلار دابەزی

كەمێك پێش ئێستا لە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و ئەوەش پەیوەندی بە سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەیە كە گفتوگۆ لەسەر جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەكەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 500 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لەكاتێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 156 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێكرد

بابەتی دواتر

چین بەدوای 70 تیمساحی هەڵاتوودا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share