چین بەدوای 70 تیمساحی هەڵاتوودا دەگەڕێت

دەسەڵاتدارانی ناوچەیەک لە چین دوای لافاوە بەهێزەکەی ئەو وڵاتە بەدوای زیاتر لە 70 تیمساح دا دەگەڕێن کە لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئەو ئاژەڵەدا هەڵاتوون.

میدیا فەرمییەکانی چین ڕایانگەیاندووە، زیاتر لە 70 تیمساح لە نزیک شاری ماومینگ لە پارێزگای گوانگدۆنگ هەڵاتوون، دوای ئەوەی یەکێک لە دەریاچەکانی کە ئەو ئاژەڵەی تێدا بەخێودەکرێت بەهۆی زریانەکەوە لەناوچووە

ڕۆژنامەی فەرمی پەکین نیوز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەفسەرەکان سەرکەوتوو بوون لە گرتنی زۆرێک لەو تیمساحانەی کە هەڵاتبوون.

لە نێو ئەو تیمساحانەی کە هەڵاتبوون 69 تیمساحیان پێگەیشتوون و دوو دانەی تریان بچووکترن.

بابەتی پێشتر

دوای سەردانەكەی سودانی بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن گەشتێکی خۆڕایی بکەین؟

بەهۆی کرانەوەی وڵاتانی جیهان بەسەر یەکدی و بینینی شوێنانی دیکە لەڕێی ئینتەرنێتەوە، حەز و خولیای گەشتکردن لەلای زۆرینەی…
زیاتر ببینە

زیانی گەورە بە ئەپڵ دەگەیەنێت.. یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەکات

یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی واژووکردووە، کە سەرجەم ئامێرە ئالیکترۆنییکان کەیبڵی شێوەی “USB-C” بەکاربهێنن و ئەمەش زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای…
Total
0
Share