پۆلیسی دهۆک: بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەسێک کوژرا

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای شێخان گەنجێک کوژرا، هۆکارەکەشی بەپێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس خراپ بەکارهێنانی ئامێری مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، بەیانیی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای چڕە-ی سەربە قەزای شێخان گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ کوژرا.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (محەمەد موسا محەمەد)ە و لەلایەن هاوڕێیەکییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

پۆلیسی دهۆک دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان هۆکاری ڕووداوەکە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.

تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی شێخانەوە دەستبەسەرکراوە و بەپێی مادەی 406ی سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمیتەی ناوەندی پارتی: داكۆكی دەكەین لە كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە لەگەڵ مووچەخۆران

كۆمیتەی ناوەندی پارتی كۆبووەوە و دەڵێت، “داكۆكی دەكەین لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد و كۆتاییهێنان بە رەفتاری نادادپەروەرانە…
Total
0
Share