تیمی نیشتمانیی پاڵپشتیکردن لە وزەی خاوێن، دەستپێشخەرییەکی خستووەتە بەردەم هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ خستنەکاری فڕۆکەی عێراقی بە وزەی دۆستی ژینگە، پێشبینی دەکرێت لە 2027دا بکەوێتەکار.
بڕیاردەری پڕۆژەکە شەیما مەزهەر رایگەیاندووە، “دوای بەکارهێنانی جۆرەکانی وزەی ناوخۆ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی راسپێردراوە بۆ پشتبەستن بە فڕۆکەی وزەی دۆستی ژینگە لە ساڵی 2027ـەوە”.
باسی لەوەشکردووە، رێگاکانی گواستنەوەی ئاسمانی و غەرامە بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بەسەر کۆمپانیای گواستنەوەی نیشتمانیدا دەسەپێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوە لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لەوبارەیەوە ئەنجامدرا، هەروەها هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وزەی خۆر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی لەنێو باقی فڕۆکەخانەکاندا دەستپێدەکات”.