سودانی زەوی دەدات بە یاریزانانی عێراق

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا زەویی نیشتەجێبوون بدرێت بە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی.

نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران دەڵێت، لە كاتی پێشوازیكردنی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق، سودانی پێیڕاگەیاندوون كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لە بەغداد زەویی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت.

ئاشكراشیكردووە كە جگە لە پێدانی زەوی، سەرۆك وەزیران بڕیاریداوە پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە یاریزانان ببەخشرێت و “ستایشی رۆڵی ئاستبەرز و گیانی وەرزشیی یاریزانەكانی كردووە لە سەرجەم یارییەكانی پاڵەوانێتیی كەنداوی 25ـدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share