مووشەکێک لە قەزای خەبات کەوتەخوارەوە

بەیانی ئەمڕۆ مووشەکێک لە قەزای خەبات کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە تەنیشت خوێندنگەیەک لە سفەیەی کاکەیی نشین لە قەزای خەبات، مووشەکێک لە جۆری کاتیۆشا کەوتەخوارەوە بەڵام نەتەقیوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە و تا ئێستا نازاندرێت مووشەکەکان لە چ لایەنێکەوە ئاڕاستەکراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share