دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە ژمارە

لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان، نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگدەر بەشدارییدەكەن، كە زۆربەیان لە هێزە ئەمنی و سەربازییە فیدراڵییەكان و پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە، كە ئەم بەیانییە دەستیپێكرد، تەواوی ئامادەكارییەكانی لەلایەن كۆمسیۆنی بنكەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 07:00ی بەیانی تاوەكو 06:00ی ئێوارە كراوە دەبن بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت.

ڕوونیشیكردەوە، ئەوانەی كە بەشداریی دەنگدانی تایبەت دەكەن پێكهاتوون لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، ئاوارەكان و هەروەها زیندانییەكان).

غەلای ژمارەكانی بۆ ئێستا ئاشكراشیكرد، زیاتر لە یەك ملیۆن و 195 هەزار كەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە، بەسەر دوو هەزار و 86 بنكەی دەنگدان لەسەرانسەری عێراقدا دابەشكراون.

وتەبێژەكەی كۆمسیۆن پۆلێنی دەنگدەرانی تایبەت و بنكەكانی دەنگدانی بەمشێوەیە بۆ ئێستا ڕوونكردەوە:

 سەك ملیۆن و 75 هەزار و 727 دەنگدەری سوپا و هێزە چەكداری و ئەمنییەكان بەشداری دەكەن و 559 بنكەی دەنگدانیان بۆ كراوەتەوە. (ئەو ژمارەیە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە).

هەروەها لەكۆی 27 كامپی ئاوارە، كە 16یان لە دهۆك و شەش لە هەولێر و چوار لە سلێمانی و ئەوەی دیكەشیان لە نەینەوایە، 120 هەزار و 28 كەس مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەت هەیە، لەلایەن كۆمسیۆنەوە 89 بنكەی دەنگدان بۆ ئاوارەكان كراوەتەوە.

ژمارەی ئەو زیندانییانەشی كە مافی بەشداریكردنیان لەدەنگدان هەیە، 617 زیندانین كە ماوەی سزادانەكەیان تاوەكو پێنج ساڵە، ئەوانیش بەسەر شەش بنكەی دەنگداندا دابەشكراون.

ئەو دەنگدانە تایبەتەی ئەمڕۆ، لەچوارچێوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە، كە بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە دەنگدانە گشتییەكەی لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردنی ئەمجارە، بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

بابەتی پێشتر

دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران "فیکە" لە چەند سەربازێکی ئەمریکی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: داوامانكرد لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share