بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی كەركوك – بەغداد 4 كەس برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە قەزای داقوق و لەسەر رێگەی كەركوك – بەغداد بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە چوار كەس برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سێ لە بریندارەكانی رووداوەكە ئەندامی یەك خێزان بوون و دوای رووداوەكە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.