وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ باخچەکانی ساوایان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە مانگانە بۆ باخچە حکومییە کورتخایەنەکان بڕی 10 هەزار و درێژخایەنەکان بڕی 20 هەزار دینار وەردەگیرێت.

وەزارەتی پەروەردە 13 رێنمایی نوێی بۆ باخچە حکومییەکانی منداڵان دەرکردووە، تێیدا هاتووە، ئەو باخچە حکومییانەی منداڵ تاوەکو کاتژمێر 1:30 تێیاندا دەمێنێتەوە بڕی 10 هەزار دیناری مانگانە لە دایکان و باوکان وەردەگیرێت.

هەروەها بۆ باخچە حکومییە درێژخایەنەکان کە تاوەکو کاتژمێر 2:30 منداڵ دەمێنێتەوە تێێدا بڕی 20 هەزار دیناری مانگانە وەردەگیرێت و ئەو بڕە پارەیەش بۆ نانخواردنی منداڵەکانە.

لەوبارەیەوە تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەر لە چەند ساڵێک بڕی ئەو پارەیەی لە دایکان و باوکان لە باخچەی ساوایانی حکومی وەردەگیرا پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە وەزارەتەوە نرخەکەی بەرزکراوەتەوە”.

بەسی لەوەشکرد کە هۆکارەکەی بۆ گرانبوونی کاڵا و خۆراک دەگەڕێتەوە لە بازاڕدا، کە دەبێت باخچەکان بیکڕن بۆ خواردنی منداڵەکان، راشیگەیاند، ئەو پارەیە لە سندوقی تایبەتدا دادەنرێت و لیژنەی تایبەت چاودێریی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت،…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share