بەهۆی نەبوونی دەرمانی دژە هاری سەگ گەنجێک ململانێ لەگەڵ مەرگدا دەکات

ماوەی هەشت رۆژە گەنجێکی شاری هەولێر بەهۆی گەستنی سەگەوە لە نەخۆشخانە کەوتووە و بەهۆی نەبوونی دەرزی دژە هاری سەگ رۆژ بەڕۆژ دۆخی تەندروستی خراپتر دەبێت و ململانێ لەگەڵ مەرگدا دەکات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری کەسوکاری گەنجەکەوە گواستییەوە، “هەشت رۆژ لەمەوبەر لە سنووری ناحیەی کەلەکچی گەنجێکی تەمەن 17  ساڵ دەکەوێتە بەر هێرشی سەگی پاسەوانی ماڵە دراوسێیەکیان و دەیگەزێت و دواتر دەیگەیەننە نەخۆشخانە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سەرەتا دۆخی تەندروستی گەنجەکە زۆر خراپ نەبووە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بەرەو خراپی چووە و پزیشکەکان گومانی ئەوەیان لا دروستبووە ئەو سەگەی گەستوویەتی هەڵگری ڤایرۆسی هاری سەگ بێت”.

ئاشکراشی کرد، “ماوەی چەند رۆژێکە بەدوای دەرزی دژە هاری سەگدا دەگەڕێن، تا ئێستا لە هەرێم یەک دانەیان دەستکەتووە، بڕیارە سبەی سێشەممە یەکێکی دیکەیان لە بەغدادەوە بۆ بێت، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە دۆخی تەندروستی گەنجەکە خراپ بووەتەوە و پزیشکەکان 24 کاتژمێریان بۆ داناوە لە ژیاندا بمێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

مووچەی مانگانە بە زیاتر لە 500 زیندانی و راگیراوی سیاسی دەدرێت

بابەتی دواتر

كوڕێك ئۆتۆمبێلەکەی باوکی سووتاند و دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share