فازڵ حاجی: شۆفێرێک لەجیاتی سێگۆشەی فسفۆڕ چڵێک داری بۆ ئاگادارکردنەوە بەکارهێناوە

لەشاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە رێگایەکی خێرا پەکیکەوتووە، بەڵام لە جیاتی سێگۆشەی فسفۆڕ چڵەدارێکی بۆ ئاگادارکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بەکارهێناوە.

لەوبارەیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “لەوانەیە کاتێک بۆ دریفتکردن دەچێت، هەموو کەلوپەلێکی پێویستی دریفتکردنی لابێت، بەڵام پێی زەحمەتە فسفۆڕێکی سێگۆشەی لابێت، بۆیە کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگای خێرا پەکیکەووت، لەجیاتی فسفۆری سێگۆشە، چڵە دارێکی لێکردووەتەوە و لە دوای ئۆتۆمبێلەکەی دایناوە”.

دەشڵێت،”چەندین ساڵە ئەو دار و گوڵانە خزمەتدەکرێن تاکو گەیشتووەتە ئەو ئاستە، هیچ شتێک بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێران جێگرەوەی فسفۆرێکی سێگۆشە نییە، نە چڵە دار، نە حاویەی زبڵ، نە پارچە بلۆک و نە هیچ شتێکی دیکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share