لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرا و دەستیش بەسەر چەكەكەیدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەناو سهیرانگای دوكان دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكهوتنی دوكان بەدەم دەنگی تەقەكەوە رۆیشتن و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ن.د.م.) بە بڕیاری دادوەر و بهپێی ماددهی 21ی چهك راگیراوه و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.