ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە تیایدا ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم یەكلادەكرێتەوە، دەستیپێكرد.

كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی پێشخراوی دەستپێكرد كە یەكێك لە تەوەرەكانی پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران دەبێت.

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی سێشەممەوە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخراوە.

بڕیارەكە دوای ئەو كۆبوونەوەیە ئاشكراكرا كە پێنجشەممەی رابردوو لەنێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و سودانی لە بەغداد ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی هەرێم داوایكرد بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بەغداد مانگانە 800 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق یەكلادەكرێتەوە.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ئەو داوایەی هەرێم لە چێوەی پرۆژە بڕیارێكدا بخرێتە دەنگدانەوە و لە ئەگەری پەسەندكردنیدا كۆتایی بە گرفتی مووچە دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share