بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 197 ملیۆن و 538 هەزار و 76 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 171 ملیۆن و 928 هەزار و 76 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 25 ملیۆن و 610 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەقدیی بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە 14ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 199 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
Total
0
Share