دوو گەشتیار لە سنووری كۆیە خنكان

لە دوو سەیرانگای سنووری قەزای كۆیە دوو گەشتیار لەكاتی مەلەكردندا خنكان و تەرمی یەكێكیان دۆزراوەتەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تازەلاوێكی تەمەن 14 ساڵ لە سەیرانگای مەهناز لە تەقتەق لەكاتی مەلەكردندا خنكا و لەلایەن تیمی فریاگوزارییەوە تەرمەكەی دەرهێنرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادوەریی كۆیە كرا.

قوربانییەكە لەگەڵ خێزانەكەیدا لە كەركوكەوە بەمەبەستی گەشتكردن روویان لە ناوچەكە كردووە.

هەر ئەمڕۆ لە ئاوی بۆگد گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا خنكا.

بەپێی زانیارییە ئەو قوربانییەش گەشتیار بووە و بۆ گەشت و كاتبەسەربردن رووی لە ناوچەكە كردووە و سەرەڕای هەوڵەكان لەلایەن تیمەكان و كەسوكارییەوە، تائێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی خۆراكی جیهانی: زیاتر لە 700 ملیۆن كەس نازانن كەی جارێكی دیكە ناندەخۆن!

بابەتی دواتر

هەڵەبجە دەبێتە دەستەخوشکی پارێزگایەکی ئیسپانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان ساماڵ دەبێت…
Total
0
Share