ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوای کوژرانی سێ ئەندامی سوپا چەندین ناوچە تۆپباران کراون

دوای ئەوەی دوێنێ 14 ی تشرینی دووەم لە تێکهەڵچونێکی چەکدارییدا لە سنوری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ئەندامی سوپای پاسداران کوژران، سوپای پاسداران بۆردومانی تۆپخانەکانی بۆ ناوچەکانی تەرگەوەڕ و کوێستانەکانی بەردەڕەش دەستپێکردووە.

لەگەڵ بۆردوومانی تۆپخانەکاندا هاوکات چەند هێلیکۆپتەرێکی سوپای پاسداران بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

دوێنێ 14 ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سنووری ورمێ کە لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەت ڕوویدا، لانی کەم حەوت کەس لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور کوژران و بریندار بوون.

سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا تۆپبارانکردنی ناوچەی تێکهەڵچونەکەی ڕاگەیاندووە، بەڵام ناوی ئەو لایەنەی نەهێناوە کە تێکهەڵچونەکەی لەگەڵدا دروستبووە و تەنها بە “هێزەکانی دژە شۆڕشی ئیسلامی” ناوی هێناون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پلاندانان: تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت،”هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە تۆماركردنی خێزانەكان بەردەوامدەبێت و داوادەكەین ئەو خێزانانەی تاوەكو ئێستا ناویان تۆمارنەكراوە لە ماڵەكانیان…
Total
0
Share