بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی بەریتانیا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازیکرد لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق کرد. 

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە ئابووری و سیاسییەکانی عیراق کرا و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ‌حکومەتی نوێ تاوتوێکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی ‌حکومەتی نوێ کرد و رایگەیاند، هەنگاوەکانی ‌حکومەت و کارکردن بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە و دەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا پاڵپشت و پشتیوانی ‌حکومەت بین، ئەویش لەپێناو گەیاندنی عیراق بە کەنارێکی ئارام و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

پەروەردەی كەركوك لەسەر لێدان و ئەزیەتدانی خوێندكارێك لیژنەی لێكۆڵینەوە پێكدەهێنێت

بەهۆی لێدان و ئەزیەتدانی دەستی خوێندكارێكی قۆناغی سەرەتایی لەلایەن مامۆستایەكی خوێندنگاكەیەوە، بەشی خوێندنی كوردیی پەروەردەی كەركوك بڕیار لەسەر…
Total
0
Share