بەرپرسێكی خۆراكی جیهانی: زیاتر لە 700 ملیۆن كەس نازانن كەی جارێكی دیكە ناندەخۆن!

بەرپرسێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی رایدەگەیەنیت، قەیرانی برسێتیی جیهانی وایكردووە زیاتر لە 700 ملیۆن كەس نازانن كەی، یان ئایا ئەگەری هەیە جارێكی دیكە نانبخۆن.

سیندی ماكین، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاشكرایكرد بەهۆی كەمیی پارەداركردنەوە، ئاژانسەكەیان ناچاربووە بە كەمكردنەوەی پشكی خۆراكی ملیۆنان كەس، هەروەك “كەمكردنەوەی زیاتریش لە رێگایە”.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی نزیكەی 47 ملیۆن كەس لە زیاتر لە 50 وڵات تەنها هەنگاوێك لە برسێتییەوە دوورن، لەئێستاشدا 45 ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ هەن كە بەدەست بەدخۆراكیی قورسەوە دەناڵێنن، ماكین وای وت.

هەر بەپێی هەڵسەنگاندنەكان لە 79 وڵات كە رێكخراوەكە كاری تیادەكەن، نزیكەی 783 ملیۆن كەس، كە دەكاتە یەك لە كۆی 10ی دانیشتووانی جیهان، تائێستا هەموو شەوێك بە برسێتی دەخەون.

رێكخراوەكە روونیدەكاتەوە، زیاتر لە 345 ملیۆن كەس لەمساڵدا رووبەڕووی ئاستێكی بەرزی نەبوونی ئاسایشی خۆراك دەبنەوە، بە زیادبوون بە بڕی نزیكەی 200 ملیۆن بەراورد بە سەرەتای ساڵی 2021 بەر لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19.

دووپاتیشیكردەوە، هۆكاری بنەڕەتی بەرزبوونەوەی ژمارەكان تێكەڵەیەكی بكوژی ململانێ، پێكدادانە ئابورییەكان، دیاردە توندەكانی ئاووهەوا و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سەمادی كیمیاییە.

بابەتی پێشتر

گرفتی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەركرا

بابەتی دواتر

دوو گەشتیار لە سنووری كۆیە خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: له‌ماوه‌ی 36 كاتژمێری داهاتوو فڕۆكه‌خانه‌ی كابول مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی دەدات لەوەی كە ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی بكرێتە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول. ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share