هەڵەبجە دەبێتە دەستەخوشکی پارێزگایەکی ئیسپانیا

بڕیارە لەماوەکانی داهاتوودا رێککارەکانی دەستەخوشکی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای جرینکای ئیسپانیا جێبەجێ بکرێن.

بە مەبەستی دەستەخوشکی نێوان پارێزگاکانی هەڵەبجە و جرنیکا، دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، سەردانی پارێزگای جرنیکای کرد و لە لایەن خۆسێ ماریای پارێزگارەوە پێشوازی لێکرا.

دوای گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا، ئامادەکاری بۆ رێککارەکانی دەستەخوشکی کرا و بڕیارە پارێزگاری هەڵەبجە لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی جرینکا بکرێت.

پارێزگاری جرنیکا، لۆگۆی شارەکەی پێشکەش بە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا کرد، کە لۆگۆکەی گەڵای دارێکە و سمبولی ئازادی هەرێمەکەیە، نوێنەری حکومەتیش کتێبێکی سەبارەت بە مێژووی شاری هەڵەبجە پێشکەشی ناوبراو کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکى کورد چۆنیەتیی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەربارەى گەڕەکە کوردییەکانى حەلەب رووندەکاتەوە

پاش تێپەڕبوونى کەمتر لە مانگێک بەسەر رێککەوتنەکەى نێوان فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سەرۆکى کاتیى سوریا، دوێنێ هەردوو…
Total
0
Share