گرفتی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت چارەسەركرا

كێشەی دواكەوتنی دەركردنی پاسپۆرت چارەسەركرا بە گەیشتنی بڕێكی زۆری دەفتەری پاسپۆرت، وەك ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی پێداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، كێشەی دواكەوتنی دەركردنی پاسپۆرت بەرەو چارەسەرە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بڕێكی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشت و لە بەغداد دەست بە چاپكردنی دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، پلانێك دانراوە بۆ دابەشكردنی دەفتەری پاسپۆرت لە جۆری A بەسەر پارێزگاكاندا لە هەفتەی داهاتووەوە و، بەردەوامیش دەبێت تا چاپكردنی سەرجەم ئەو پاسپۆرتانەی چاوەڕوانی دەرچوونن.

هەروەك لە زاری لیوا نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە رایگەیاند، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كۆتایی بە سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بە دەركردنی پاسپۆرت دەهێنرێت.

روونیشیكردەوە، كاركردنیان بەردەوامە لەسەر كردنەوەی نوسینگەی نوێ بۆ دەركردنی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە ناوخۆ و وڵاتانی جیهاندا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ: دوو هێندەكردنی سزای پێبژاردن بۆ كۆكردنەوەی داهات نییە

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی خۆراكی جیهانی: زیاتر لە 700 ملیۆن كەس نازانن كەی جارێكی دیكە ناندەخۆن!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. لە چوارقوڕنە ماڵێک سوتا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵێکی ئۆردوگای چۆمان ئاگر کەوتەوە و هۆکاری ئاگرکەش شۆرتی کارەبا بووە. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share