بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک دوو خوێندکار برینداربوون

بەرگریی شارستانیی دهۆک بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، دوو خوێندکار لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان بە رێژەی 10% سوتان.

بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوەکردووە، درەنگانی ئەمشەو لە کاتژمێر 12:30 خولەک ژووری کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانی ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوەکە.

راشیگەیاندووە، ئاگەکە لە بەشێکی ناوخۆیی کوڕان بووە لە گەڕەکی رەزا و دوای لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکەوتووە، ئاگرەکە بەهۆی غازەوە بووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو دوو خوێندکارەی بە رێژەی 10%ی جەستەیان سووتاوە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە.. گەنجێكی “بەناوبانگی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان” لە دهۆك دەستگیركرا

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كەسێكی بەناوبانگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ڕاگەیاند، بەهۆی هەڵخەتاندنی كچان و ژنانەوە. هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی…
Total
0
Share