وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی دەدۆزرێتەوە و هەر كەسێك دەستكاریی كوالێتیی بەنزین بكات ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تێیدا هاتووە، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان، كەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی وەزارەتی كرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێك كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان باسی لە كوالێتیی بەنزین كردووە و ئەو كەسانەی دەستكاریی كوالێتیی بەنزین دەكەن و بەنزینی خراپ بە خەڵكی دەفرۆشن، ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی ديكە کردوومانە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ 22ی…
Total
0
Share