پارێزگاری هەولێر: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە دروستبوونی لافاو دەکەین

پارێزگاری هەولێر دەستپێکردنی هەڵمەتێکی یەک مانگەی بۆ ڕێگریکردن و ئامادەکاریی بۆ لافاو بەر لە وەرزی بارانبارین ڕاگەیاند.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەک پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ وەرزی بارانبارین زووتر دەستپێدەکات و بڕی بارانبارینیش زۆردەبێت، بۆیە هەڵمەتێکی ئامادەکاری بۆ وەرزی بارانبارین و ڕێگریکردنی لەلافاو دەستپێدەکەن.

بەپێی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتەکە چوار قۆناغە و هەرچوار شارەوانییەکەی هەولێر ئەنجامیدەدەن، بۆ هەڵدانەوە و پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوە سروشتییەکان لە دەرەوەی هەولێر دەستپێکردووە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بەدواداچوونەکانیان ئەوەی دەرخستووە عەرەبانە و مێز و دەستفرۆشەکانی بازاڕە میللیەکان هۆکارێک بوون بۆ دروستبوونی لافاوەکانی پار ساڵ و کۆبوونەوەی ئاو، بۆیە هەڵمەتەکەی ئەم مانگە جگە لە پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان و ڕێڕەوەکان ڕێکاریش لەوبارەیەوە دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ئەو عەرەبانە و مێزی فرۆشتنانە نەبنەهۆی کۆبوونەوەی ئاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو…
Total
0
Share