میدیایەکی عێراقی: هەرێمی کوردستان بەتەواوی وابەستەی بەغداد بووە و ناچارە خۆی لەگەڵدا بگونجێنێت

لە مانگی نیسانی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی رێککەوتنێکیان سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا واژووکرد، شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئێستا هەرێمی کوردستان بەتەواوی وابەستەی عێراق بووە و ناچارە لەگەڵ ئەو پارەیەی عێراق بۆی دەنێرێت خۆی بگونجێنێت.

شارەزای ئابوری گۆڤەند شێروانی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “بەپێی یاسای بودجە و ئەو خشتەیەی دانراوە پشکی هەرێمی کوردستان 16.4 تریلیۆن دینارە بۆ ساڵێکی تەواو، ئەوەش دەکاتە مانگانەی 3.1 تریلیۆن دینار”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر ئەو پشکە مانگانەیە داهاتە نەوتییەکانی لێدەربهێنرێت، مانگانە نزیکەی 960 ملیار دینار دەمێنێتەوە وەک پشکی هەرێمی کوردستان”.

لەلایەکی دیکەوە سامان نوح چاودێریی سیاسی رایگەیاندووە، “ئێستا هەرێمی کوردستان گیرۆدەی کێشەی گەورەی ئابوری و کورتهێنانە”، روونیکردەوە، کێشەی مووچە و دواکەوتنی لە ساڵی 2015ـەوە بەردەوام هەبووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا پەیوەندیی بە دابەزینی نرخی نەوت لە جیهان و چوونی داهاتی نەوت بە بڕێکی زۆر بۆ کۆمپانیاکان دەگەڕایەوە، بەڵام ئەم دواکەوتنەی مووچە لە ئێستادا پەیوەندیی بە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی پاریسەوە هەیە بۆ راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، “ئەمەش هەرێمی کوردستانی وابەستەی بەغداد کردووە و ناچاری دەکات ملبدات بۆ ئەو بڕە پارەیەی بەغداد رەوانەی دەکات”.

هەروەها عەبدولرەحمان مەشهەدانی شارەزای ئابوریی عێراقی رایگەیاند، “پشکی هەرێمی کوردستان بە سەرجەم داهاتەکانەوە %12.67ـە، بەڵام هەرێمی کوردستان داهاتەکان رادەستناکات، بۆیە پێویستە بەو بڕە پارەیە قایل ببێت کە رەوانە دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی بڕیارە وەزیرانی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبەردەم لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داتاکەن دەخەنەڕوو، ئەوکاتە ژمارەکان راستییەکان دەڵێن.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تاوەکو ساڵی 2016 هەرێمی کوردستان پشکی تەواوی خۆی لە بودجە وەردەگرت بەبێ ئەوەی هیچ داهاتێک رادەستبکات، بەڵام لە 2016دا لە حکومەتی حەیدەر عەبادیدا بڕیاریدا کە پێویستە هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت رادەستبکات تاوەکو پشکی خۆی لە بودجە بۆ رەوانە بکرێت.

دەشڵێت، بۆیە لە دوای 2016وە ئەو پارانەی لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، مستەفا کازمی و ئەم حکومەتەی ئێستای محەمەد شیاع سودانیشەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت سەرجەمیان قەرزن.

بابەتی پێشتر

عێراق و سێ وڵات هەوڵەكانیان بۆ پرۆژەی (رێگای پەرەپێدان) چڕدەكەنەوە

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان خۆپیشاندانى خوێندكاران تاوتوێده‌كات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێتەوە، به‌پێی كارنامه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، ‏به‌دواداچوون بۆ خۆپیشاندانى خوێندكاران ده‌كات.‏ لە كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كەی ئەمڕۆی پەرلەمانی…
Total
0
Share