عێراق و سێ وڵات هەوڵەكانیان بۆ پرۆژەی (رێگای پەرەپێدان) چڕدەكەنەوە

عێراق لەگەڵ هەریەك لە ئیمارات، قەتەر و توركیا گفتوگۆكانیان چڕكردووەتەوە دەربارەی پرۆژەی رێگای پەرەپێدانی عێراقی-توركی، وەك ئەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا دەیڵێت.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، عێراق، ئیمارات، توركیا و قەتەر گفتوگۆی چڕ دەكەن دەربارەی پرۆژەی رێگای پەرەپێدانی عێراقی-توركی.

وتیشی، “رێگای نوێی بازرگانی بووەتە گرنگ پاش گۆڕانكارییە جیۆسیاسییەكانی ئەم ساڵانەی دوایی، لەوانەش پەتای كۆرۆنا، جەنگی روسیا و ئۆكرانیا، كێبڕكێكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و چیان یان رۆژئاوا و چین”.

“ئەم پێشهاتانە، جارێكی دیكە رێگا بازرگانییەكانی دیكەیان گەڕاندووەتەوە بەرباس، كە پێشتر لەڕووی تیۆرییەوە تاوتوێكراون” هاكان وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، رێگای بازرگانی بەتەنها پڕكردنەوەی پێویستییە بازرگانییەكان نییە، بەڵكو لەهەمان كاتدا رەنگدانەوەی كێبڕكێ جیۆستراتیژییەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share