عەلی حەمەساڵح: بانكی ناوەندیی سلێمانی ئامادەیە هەفتانە 250 ملیۆن دینار بۆ رێگای مەرگ خەرجبكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كاركردن لە هەردوو رێگای كەلار- دەربەندیخان، دەربەندیخان- زەڕایەن ڕاگیراوە و بانكی ناوەندیی سلێمانی ئامادەیە هەفتانە 250 ملیۆن دینار بۆ رێگای مەرگ خەرجبكات.

راشیگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی لە ڕێگای كەلار بۆ دەربەندیخاندا كاردەكات، پێیڕاگەیاندین پێنج ملیار و 750 ملیۆن دینار كەمترم وەرگرتووە لەو بڕە پارەیەی خەرجمكردووە و بڕیاربوو هەفتانە 200 ملیۆن دینار خەرجبكەن، بەڵام مانگی 12ی ساڵی رابردوو دووجار و مانگی یەكی ئەمساڵ دوو جارم بڕە پارەكە وەرگرتووە و مانگی شوبات هیچ بڕە پارەیەكم وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت. نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share