ئەمڕۆ هەڵمەتێكی فراوانی كوتان دژ بە كۆرۆنا لە ئەوروپا دەستپێدەكات

زیاتر لە 10 وڵات دەستپێدەكەن

وڵاتانی ئەوروپا هەڵمەتێكی كوتان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستپێدەكەن و بۆ ئەمەش پشت بەو ڤاكسینە دەبەستن كە هەریەك لە كۆمپانیای (فایزەر)ی ئەمریكی و (بایۆنتێك)ی ئەڵمانی بەرهەمیان هێناوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ڕێوشوێنە توندەكانی تایبەت بە پەتاكە.

هەڵمەتەكەی پێدانی ڤاكسین بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم لە هەریەك لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، یۆنان، نەمسا، ئیستۆنیا، لیتوانیا، پۆڵەندا و بولگاریا) دەستپێبكات.

هەروەك ئیرلەندا لە 30ی ئەم مانگە و، بەلجیكاش بڕیارە سبەی هەڵمەتی پێدانی ڤاكسینەكە ئەنجامبدات.

لە كاتێكی پێشتردا كۆمسیۆنی ئەوروپا هیوایخواست هەڵمەتی كوتان دژی ڤایرۆسەكە لەنێوان 27-29ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

پێشتر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا نەیانتوانی دەست بە پێدانی ڤاكسینەكە بكەن بەر لە ڕەزامەندی لەسەر دەرمانەكە لەسەر ئاستی یەكێتی ئەوروپا. دووشەممەی ڕابردوو كۆمسیۆنی ئەوروپا ڕێگەیدا بە چونە ناوەوەی ڤاكسینی (فایزەر-بایۆنتێك) بۆ نێو بازاڕەكانی ئەوروپا، پاش ئەوەی لەلایەن ئاژانسی دەرمانی ئەوروپاوە (EMA) هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

لە 9ی تشرینی دووەمی ڕابردوو كۆمپانیای “فایزەر”ی ئەمریكی تایبەت بە دەرمان ئاشكرایكرد، ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنایان بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای (بایۆنتێك)ی ئەڵمانی بەرهەمهێناوە، كە بەڕێژەی 90% كاریگەر دەبێت.

پاش 10 ڕۆژ لەو ڕاگەیەندراوەش فایزەر ئاماژەى بەوەکرد، بۆیان دەرکەوتووە کاریگەریی ڤاکسینەکەیان 95%ە.

پاش ئەو هەواڵەی كۆمپانیای فایزەر، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گەشبینیی خۆی بۆ ئەو ڤاكسینە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، “تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە تا ئێستا ئەرێنین”.

تەندروستیی جیهانی ئەوەشی خستەڕوو، “ڤاكسینەكە ڕەنگە لە بەهاری ساڵی 2021ەوە بارودۆخی پەتای كۆرۆنا بە تەواوی بگۆڕێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ئەمریکا: بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە سێ کەس کوژران

بابەتی دواتر

جەیمس جێفری: بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا: پێویسته‌ یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێش پێكدادان سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا بسه‌پێنێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ى، سزا به‌سه‌ر ئه‌و…
Total
0
Share