دیپلۆماتکاران و پسپۆڕانی سەربازی بۆ بایدن: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی باشترین بژاردەیە

گۆڤارێکی ئەمریکی، نامەیەکی 41 دیپلۆماتکار و پسپۆڕی ئەمنی و سەربازیی ئەمریکی بڵاوکردەوە کە داوا لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەک باشترین هۆکار بۆ سنوردار کردنی ئێران.

گۆڤاری نیوز ویکی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە 41 دیپلۆماتکار، بەرپرسی پێشووی ئەمنی و سەربازیی ئەمریکی داوا لە دایدن دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵای 2015 تاوەکو بتوانن سنورێک بۆ مەترسییەکانی ئێران دابنرێت.

ئەو کۆمەڵەیە هۆشدارییان داواەتە بایدن کە ئەگەری شکستهێنانی ئەو هەنگاوە بەمانای دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت.

ڕاشیانگەیاندووە، ڕێککەوتنی ئەتۆمی (1+5) کە لە ساڵی 2015دا واژووکرا، تەنها هۆکارە تاوەکو لەوڕێگەیەوە بتوانرێت ڕێگری لە ئێران بکرێت بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

نامەی ئەو دیپلۆماتکار و پسپۆڕە ئەمریکییانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان پاڵپشتیی دانانی مەرج و ڕێکاری پێویست لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن ئەویش لەڕێگەی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوەش بە خاڵێکی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئێران دادەنێن لەگەڵ تاران بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو مەترسی و هەڕەشانەی ئێران لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دروستیکردووە.

هەڕەشەکانی سەر ئەمریکا مەترسیدارتردەبێت ئەگەر ئێران گەشەی زیاتر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات و ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، نامەکە دەڵێت، ڕێککەوتنی ئەتۆمی باشرین ڕێگەیە بۆ سنوردارکردنی ئێران وڕێگریکردنی کە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئاماژەیان بەوەشکردووە درێژەدانی ئەو ڕێگەیەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرەۆکی پێشووی ئەمریکا پەیڕەوی دەکرد کارەساتبار دەبێت بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کاری لەسەر ڕێگەیەکی دیپلۆماتی نەدەکرد بەڵکو بە وتاری ڕق و بەرپەرچدانەوە مامەڵەی دەکرد.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن گەیشتە میسر و كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكرێت

بابەتی دواتر

لە یەك شاردا 13 داعش دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share