چین زیاتر لە 1300 دۆلار دەدات بە خاوەنی ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان بۆ گۆڕینی بە دانەیەکی نوێ

وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاندووە، هەر کەسێک کە خاوەنی ئۆتۆمبێلێکی کۆنی چینی بێت و بیگۆرێت بەدانەیەکی نوێ، تا 1380 دۆلار هاوکارییان دەکات.

چین ئێستا گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا، لە کەرتی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە پێش رکابەرەکانی دیکەوەیەتی، زیاتر لە 100 کۆمپانیای ناوخۆیی لە بوارەکەدا کاردەکەن.

لەماوەی رابردوودا، خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کەمبوونەوە، هەر بۆیە لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی نوێ، وەزارەتی بازرگانی چین رۆژی هەینی پشتڕاستیکردەوە کە دەوڵەت پشتگیری هاوڵاتییان دەکات، هەر کەسێک خاوەنی ئۆتۆمبێلێک بێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 2018، ئەوا هاوکاری دەکات.

رێوشوێنەکە لە چین تاکۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردن، کڕینی نوێی ئۆتۆمبێلی کارەبایی یان هایبرید (واتە ئەوانەی کە بە سووتەمەنی و کارەبا کاردەکەن) دەگرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

دروستکردنی مەرەکەبی خۆشنووسیی ژاپۆنی

بابەتی دواتر

دوای بڕیارێكی عێراق مووچەی ژمارەیەك لە مووچەخۆرانی هەرێم زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share