كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی ئاشكرا تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە كاندیدانی هەڵبژاردن دەكرێت.
جومانە غلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران رەزامەندی داوە لەسەر ژمارەیەك بڕیار، رێنمایی و رێوشوێنی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
میدیای فەرمی عێراق لە زاری غلای وتیشی، “كاركردن بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لە 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا”.
تیروپشكی ژمارەی كاندیدان بەشێوەی ئاشكرا دەبێت، تیایدا كاندیدان، هاوپەیمانی، حزب و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن دەتوانن ئامادەی تیروپشكەكە بن، وتەبێژی كۆمسیۆن وای وت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمسیۆن رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 13ی ئەیلولی بۆ ئەنجامدانی تیروپشكەكە دیاریكردووە.