بڕیارێک لەبارەی سەرپێچی هاتوچۆ دەرچوو

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاریدا هەر کەسێک لەماوەی شەش مانگدا پارەی سەرپێچی هاتوچۆ بدات بە رێژەی %20 لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی کەوتووە، “هەرکەسێک تا بەرواری 28 ی شوباتی 2024 قەرزی سزای هاتوچۆ بداتەوە بە رێژەی 20% لێخۆشبوونی بۆ دەردەکرێت”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “هەر کەسێک لەدوای ئەو بەروارە لە ماوەی 30 رۆژدا پێبژاردن نەدات بەپێی بەشی 20 لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 86 ی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ئەنتۆنی لە یاریکردن ڕاگیرا

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: تیروپشك بۆ ژمارەی كاندیدان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share