رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد، سەرقاڵی بونیادنانی هێڵێکی ئاسنین و بەندەرن کە وڵاتەکەیان ببەستێتەوە بە هەریەکە لە سعودیە و ئیماراتەوە لەڕێگەی عێراقەوە.
ئەردۆغان لە وتارێکدا لەمیانی بەشداریکردنی لە لوتکەی G20 وتی، لەگەڵ هەریەکە لە سعودیە، ئیمارات و عێراق سەرقاڵی دروستکردنی هێڵی ئاسنی و بەندەری هاوبەشین کە دەبێتە رێڕەوێکی بازرگانیی گەورە بۆ بەستنەوەی وڵاتەکانیان.
رێڕەوەکە لەو وڵاتانەوە دێت و دەگاتە بەسرە،بە ناوچەکانی دیکەدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە تورکیا.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە سەرقاڵی پلانێکی کورت و خێرا بۆئەوەی بتوانن لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ئامانجە بەدیبهێنن.