راپۆرتێک: %70 ی زۆنگاوەکانی عێراق وشکیان کردووە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە وشکبوونی زۆنگاوەکانی عێراق دەدات و بە خراپترین ئاستی وشکبوون لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا هەژماری کردووە.

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردووەتەوە، “%70 ی زۆنگاوەکانی عێراق وشکیان کردووە، ئەمەش خراپترین ئاستە لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا”.

رێکخراوەکە عێراقی بە یەکێک لە وڵاتە وشکەکان هەژمارکردووە، ئاشکرایکردووە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانکاری ئاو و هەوای بەسەرەوەیە و ئەمە چوارەمین ساڵە لەسەر یەک رووبەڕووی شەپۆلی وشکەساڵی دەبێتەوە.

وشکبوونەوەی ئاوی هۆرەکان کاریگەری گەورەی لەسەر کەمبوونەوەی سامانی ئاژەڵ بە تایبەت گامێش و ماسی کردووە بەشێک لە گوندنشینان ناچاربوون ناوچەکانیان چۆڵبکەن کە ئەمەش کاریگەری لەسەر دیمۆگرافیای ناوچەکە دەبێت.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دیاردەی بەهەڵمبوونی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات زیادیکردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی خوێ کردووە لە ناوچەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share